كۆسرەت رەسوڵ عەلی: كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی چارەسەر دەكەین

لە یەكەم لێدوانیدا دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند "كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی چارەسەر دەكەین".


كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەکەی رایگەیاند "هەرچەندە تەندروستیم رۆژ لەدوای رۆژ باشتر دەبێت، بەڵام پێم باش بوو ئەگەر تەندروستیشم باش نەبێت، بگەڕێمەوە ناو میللەتەكەم و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان بدەین".

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی روونیشیكردەوە، بە گەڕانەوەم بۆ هەرێمی كوردستان، هەوڵ دەدەین كێشەكان چارەسەر بكەین، سەرەتاش كێشەكانی ناو یەكێتی چارەسەر دەكەین و پاشان لەگەڵ پارتی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە، هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمیش دەدەین.

ئێوارە ئەمڕۆ 6ی كانونی دووەمی 2018، كۆسرەت رەسوڵ عەلی دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لە لەندەنەوە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.



PM:07:44:06/01/2018