وەفدێکی پارتی لەگەڵ یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ ی کانوونی دووەم وەفدێکی بالآی پارتی سەردانی سلێمانی بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆببنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" سەرەتا وەفدەکە بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ سەردانی دەکەن و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆدەبنەوە".

بەپێی ئەو زانیاریانە پرسی هەڵبژاردنەکان و کێشەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئەو تەوەرانە دەبن کە وەفدەکەی پارتی لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە لە ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی پارەوە کە هێزە عێراقییەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ باڵێکی یەکێتیدا کەرکوکیان کۆنترۆڵ کردەوەو لەو دەمەوە کەلێنێکی گەورە کەوتۆتە نێوان پارتی و یەکێتیەوە.



AM:09:41:07/01/2018