ژنێکی خاوەن چوار منداڵ خۆی کوشت

ئێوارەى ئەمڕۆ لە ناحییەى عەربەت ژنێک کە خاوەنی چوار منداڵە لەماڵەکەى خۆیدا، بە گوللـە کۆتایى بەژیانى خۆى هێنا.


لە ڕاگەیەندراوێکیدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ژنەکە چەکی جۆری کڵاشینکۆفی بەکارهێناوە بۆ خۆکوشتنەکەی و دواتریش دەست بەسەر چەکەکەدا گیراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ژنەکە ناوی (ب، ح، ف)ەو خاوەنى چوار منداڵە و دواى گیان لەدەستدانى تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەریى سلێمانى کراوە.

پۆلیس ئەوەشی وتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



PM:11:23:07/01/2018