ماوەی مانگێکە وەزیرەکانی گۆڕان و کۆمەڵ دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە قبوڵ نەکراوە، وەزیرێکی کۆمەڵ پەیامێکی ئاراستە دەکات.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئێمه له حكومه‌ت كۆتاییهاتووه و هیواداریشین نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێز له‌و بڕیاره‌مان بگرێت و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكات".
عه‌بدولستار مه‌جید كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو "كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ت داوه و ئه‌و پرسه كۆتاییهاتووه، وه‌ك تیمی پێشوی كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت له 26 ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوه‌وه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه".
رێكه‌وتی 20 ی 12 ی 2017 هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، هه‌روه‌ها "یوسف محه‌مه‌د" ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.