سێ كه‌س لە خورماتوو دەستگیرکران كه تۆمه‌تبارن به ته‌قاندنه‌وه ماڵی هاوڵاتیانی كوردی خورماتوو.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتوو به "سپی میدیا" ی راگه‌یاند "كه‌مێك له‌ومه‌به‌ر له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه سێ كه‌س له گه‌ڕه‌كی كۆماری قه‌زای خورماتوو ده‌ستگیركران كه هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خانووی هاوڵاتیانی كوردیان ته‌قاندۆته‌وه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون ماتۆڕسكیلێكی پێبووه و له نزیك خه‌زانی ئاوی گه‌ڕه‌كی كۆماری بوونه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی كوردی قه‌زای خورماتوو ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون و له‌لایه‌ن گروپە توركمانه‌كانی نێو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ماڵەکانیان تاڵان دەکرێت و دەتەقێندرێنەوە.