" بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە یەکێتی یەوە نەماوە"

وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە د. بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە.

د.رێبوار كەریم وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بەرادیۆی نەوا-ی راگەیاند " لەڕۆژی تۆماركردنی لیستەكەیان لە كۆمسیۆن د.بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە یەكێتی-یەوە نەماوە و ئەوەی ئێستاش دەبینرێت لەگەڵ كەسە دیارەكانی یەكێتی، تەنها پەیوەندیەكی دۆستانەیە و پەیوەندیش بەیەكێتی-یەوە ناكات".

ناوبراو دەڵێت " بەڕێككەوتن لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و وەك یەكێك لە مەرجەكانی پێدانی مۆڵەت بەلیستەكەمان، چاوەڕوانی دیاریكردنی وادەی كۆنگرە دەكەین و هەركات رێككەوتنی كۆتایی لەوبارەیەوە بكرێت، وادەی كۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئاشكرادەكەین."

باسی لەوەشكرد، ئەو كۆنگرەیەی دەكرێت وەك مەرجی دامەزراندنیانە و كۆنگرەی یەكەمی هاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەریش دوای هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدرێت.




PM:11:49:08/01/2018