عەلی حەمە ساڵح: ئاشتی هەورامی خۆی لە چارەسەری شەش ملیار دۆلارەكە دەدزێتەوە

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە حكومەت و ئاشتی هەورامی خۆیان لە وەڵامی چارەنووسی شەش ملیار دۆلار دەدزنەوە دەشڵێت "لە حكومەتمان پرسیوە وتوویانە لای ئاشتی هەورامیە".

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان و جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا كە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە "سەرۆكایەتی حكومەت و ئاشتی هەورامی خۆیان لە وەڵامی چارەنووسی شەش ملیار دۆلار دەدزنەوە".

ناوبراو لەگەڵ نوسینەكەیدا ئەو دوو نوسراوەی خوارەوەی بڵاوكردووەتەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەسەرۆكایەتی حكومەتم پرسی لە بارەی چارەنووسی ئەو شەش ملیار دۆلارەی لە فرۆشتنی نەوت بە پارەی پێشوەخت وەرتانگرتووە، وتیان: لای ئاشتی هەورامیە!، لە ئاشتی هەورامیم پرسی، وتی: ڕاستە گرێبەست هەیە، بەڵام نهێنیەو دەبێت لە ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گاز بپرسیت (سەرۆكایەتی حكومەت".




PM:12:33:09/01/2018