بەهۆی دەستكاریكردنی گولـلەی هاوەنەوە، گەنجێك لە قەزای ماوەت گیانی لەدەست دا.
ڕائید ئیقبال محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی رایگەیاند ئه‌مشه‌و به‌شی پۆلیسی ماوه‌ت ئاگاداری كردوون گه‌نجێك له گوندی قه‌ڵاته‌ی سه‌ر به قه‌زای ماوه‌ت گیانی لەدەستداوە.
گەنجەكە ناوی (س.م.س)ەو ته‌مه‌ن 25 ساڵە، لەكاتی دەستكاریكردنی گولـله هاوه‌نێكدا، گولـلەكەی پێدا تەقیەوەتەوەو بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی رایگەیاند ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌كانی تاوانیش پارچه ته‌قیوه‌كانیان هه‌ڵگرتووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین، وتیشی، "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه".