مەحمود سەنگاوی: قسەکانی مەلا بەختیار دورە لە پرۆگرامی یەکێتی

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی وەڵامی مەلا بەخیار دەداتەوە دەڵێت " هەڤاڵێکمان هەندێ قسەی کرد کە دوورە لە پەیڕە و پرۆگرامی یەکێتیەوە".

لە کۆنفراسی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی لە چەمچەماڵ کە ئەمڕۆ ١١ ی کانوونی دووەم سازکرا، مەحمود سەنگاوی وتی" بەداخەوە لە چەخەوە زۆر جار هەندێ کەس لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا دێتە سەر شاشەی تەلڤیزیۆنەکان و قسە دەکات کە ڕەنگە زەرەری زۆری هەبێت بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان".

لە درێژەی قسەکانی، مەحمود سەناگوی وتی " لەم ڕۆژانەدا هەڤاڵێکمان هەندێ قسەی کرد کە دوورە لە پەیڕە و پرۆگرامی یەکێتیەوە کە وتی: ئێمە ئەگەر یەک کورسیش بێنین هەر یەکێتین چونکە هێزمان هەیە".

مەحمود سەنگاوی دەڵێت " هەڤاڵێنە سەدام حوسێنیش هێزێکی زەبالحی هەبوو، بەڵام چونکە جەماوەری لە دەستدا تووشی چارەنووسێکی ڕەش بوو، بۆیە پێم وایە ئێمەش ئەگەر پشت بەوە ببەستین کە هێزمان هەیە و گوێ نەدەین بە لە دەستتدانی جەماوەرەکەمان، ئەوا دڵنیا بن زۆر نابات ئێمەش دەڕوخێین".

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی رووداو، مەلا بەختیار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەوان وەک یەکێتی بیشدۆڕێنن کورسی چۆڵ ناکەن. هەروەها وتی رێگا نادەین کەس چەکمان بکات.




PM:08:15:11/01/2018