پۆلیس سەرسوڕمانی خۆی لە ڕووداوەکەی هەولێر دەردەبڕێت

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر چەند وێنەیەكی رووداوێكی هاتوچۆی ئەمرۆی هەولێر بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت "ئەوەی نەمانبینیو وە نەمان بیستبوو لەشەقامەكان خۆمان دەیبینین".


فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك بڵاویكردوەتەوە " ئەمرۆ هەینی 2018/1/12 لەكاتی عەسر لەسەر شەقامی 120 مەتری لەنزیك زانكۆی لوبنانی فەرەنسی لەم بەشەی شەقامی 120مەتری كە قیرتاو كراوە و تەواو نەكراوە دووئۆتۆمبێل روو بەروو پێكیاندا دا كە شەقامەكەش دووسایدی زۆر فروانە و  هیچ سایدێك پەیوەندی بەوی ترەوە نیە وە ئاستی بنینیش تیایدا دەگاتە زیاتر لەكیلۆمەترێك".

ئاشکراشیکرد " لەئەنجامی روداوەكە هەردوو  شوفێرەكە برینداربوون وەیەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كەجیلی بوو وەرگەرا و هەڵدیرا لەشەقامەكە جگە لەزیانێك مادی زۆر كەبەر ئوتومبیلەكان كەوتبوو".

وتەبێژی پۆلیس هاتوچۆ هەولێر لەو بارەیەوە كۆمەڵێك پرسیار لە شۆفێر دەكات و دەڵێت:

1/پرسیارەكە لیرە ئەوەیە ئەگەر شوفێرێك ئۆتۆمبێلێك لەدووری یەك كیلۆمەتر نەبینیت كەرووبەرووی دێت وەنەتوانیت خۆی لیێی لابدات دەبیت چاوەروانی چی لێبكریت؟

2/شەقامی 120مەتری كەدووسایدی جیان لەیەكتر وەزۆر بەرینن باشە پێویست بەوە دەكات كەشۆفێران تیایدا بەرۆنگ ساید برۆن؟

3/گریمان حەزیان لیبو كەئەم سەرپێچیە بكەن ئەی نابێت ئەوەش لەخۆیان راببینن كەئەگەر ئۆتۆمبێلێك لەبەرامبەریان هات خۆیانی لی بەدووربگرن وتوشی مالویرانی نەكەنەوە؟

4؟پرسیارە لەوانەش دەكەم كەئێستا یەكەم كۆمینتیان ئەوە دەبێت(بەلی جادەكانمان جوانە) باشە چی بكەین بۆئەوەی قەناعەت بەوان وبەم جۆرە سوكان بەدەستانەش بینین كەئەوەی دەیكەن لەكەسەر پیچی وكەلەرەقی هیچی بەدواوە نیە مەگەر تەنهامالوێرانی نەبێت؟



PM:04:38:12/01/2018