وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری دیکە بۆ خوێندکارانی تواناسازی خەرجکرا و ئاگاداریەکیش ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە "بڕی ٩٤٧ هەزار و ٨٢٧ دۆلار وەک شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی خەرجکراوە و ٤٠ خوێندکار لێی سودمەند دەبن".
ئەوەش هاتووە، دواى ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى درا، بڕیاردرا بە خەرجکردنى ليستى یەکەمى ساڵى ٢٠١٨ى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى کە بڕەکەی ٩٤٧ هەزار و ٨٢٧ دۆلارە.
هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا ئهو خوێندکارانەى بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دهكات، كه ناویان له لیستی ژماره (١)ى ساڵی (٢٠١٨)ی هاوپێچدا هاتووه، سهردانی دیوانی وهزارهتی خوێندنی باڵا بكهن بۆ وهرگرتنی چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكانیان.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕێنماییەکان کلیک بکە