پارتی: ئەگەر مووچە فەرمانبەران لەرێگای حکومەتی هەرێمەوە نەگات قبووڵی ناکەین

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت " دەبێت بەغدا لەرێی حكومەتی هەرێمەوە مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات، بەپێچەوانەشەوە قبوڵی ناكەین".

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حزبەكەی راگەیاندبووە " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ن حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات".

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات كە دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند كە بەغدا لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە موچە نانێرێت، بەڵکو لە ڕێگەی پارێزگارەکان یاخود بەڕێوەبەرە گشتییەکانەوە رەوانەی دەكات.




AM:08:59:15/01/2018