بومەلەرزەیەك دهۆكی هەژاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی دهۆك ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە شاری ئیزمیری توركیا ڕوویداوە و پارێزگای دهۆك و دەورووبەریشی هەژاندووە.

وار شەوكەت، بەرپرسێ ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی پارێزگەی دهۆك بە "ئێن ئاڕ تی" ڕاگەیاندووە "ئەمڕۆ لەكاتژمێر ١٢ بومەلەرزەیەك بەگوڕی  ٣.١ پلە بەپێوەری ڕێختەر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیزمیری توركیا ڕوویدا و بەو هۆیەشەوە كاریگەری لەسەر دهۆك هەبوو و هەستی پێكرا".

ڕاشیگەیاند "هەرچەندە بومەلەرزە هاوڵاتیان هەستیان پێكرد، بەڵام هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نەبوو".



PM:02:59:16/01/2018