وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و پشتگیری وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ئێواره‌ی دوێنێ 15ی 1ی 2018، ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجامداوه.
له‌لای خۆیه‌وه، تیله‌رسن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌به‌رده‌وامی گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار‌و كۆبوونه‌وه بنیاتنه‌رانه ده‌ربڕی كه له‌نێوان وه‌فده‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، ده‌ستووری عیراقیشی به‌ڕێگه‌چاره بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌دیالۆگی نێوانیان ده‌ربڕی.
پشتگیریی ئه‌مریكای له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هیوای خواست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌و رووه‌شه‌وه پشتگیری وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندوه: ئێستاش مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ئارادایه و به پێویستیزانی هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میكانیزمێكی هاوبه‌ش كار بكه‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌ئێستا و داهاتوودا.