ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان ده‌كات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و لەبریدانانی کەسیتر بەبێ پاساوی ئیداری ڕادەگرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌واژۆی نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌رواری 28ی 11ی 2017 ده‌رچووه، تێیدا هاتووه،"بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی مافی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌گرێبه‌ست له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ت دامه‌زراون، رێگه‌نادرێت گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی پێبهێنرێت، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی كه‌سانی دیكه له‌جێگه‌یان، به‌بێ داواكاری فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست یان به‌بێ هۆكاری یاسایی و كارگێڕی له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌مافی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه".