دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

\وەزارەتی‌ دارایی دامەزراندن و بەرزكردنەوەی‌ و پلەی‌ ساڵانەی‌ ڕاگرت، سەرچاوەیەكی‌ وەزارەتی‌ داراییش ڕونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ 17ی كانوونی دووەمی 2018 ڕۆژنامەی‌ سەباحی‌ نیمچە فەرمی‌ عیراق لەزاری سەرچاوەیەكی‌ باڵای‌ وەزارەتی‌ داراییەوە ئاشكرایكردوە، "دواكەوتن و پەسەندنەكردنی‌ بودجەی‌ گشتیی‌ عیراق تەگەرەی‌ زۆری‌ خستۆتە پێش دامەزراندن و سڕینەوە و نوێكردنەوە لەپلە وەزیفیەكانی‌ عیراق".

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەكە بەهۆی‌ پەسەندنەكردنی‌ بودجەی‌ 2018وە، وەزارەتی‌ دارایی پلەبەرزكردنەوەو عەلاوەی‌ ساڵانەی‌ فەرمانبەرانی‌ ڕاگرتوە تائەوكاتەی‌ بودجەی‌ گشتی‌ 2018 دەگاتەوە دەستی‌ وەزارەتی‌ دارایی.

سەرچاوەكەی‌ دارایی داوای‌ لەئەنجومەنی‌ نوێنەران كردوە هەرچی‌ زوە بودجەی‌ 2018 پەسەندبكات، وتوشیەتی‌ "پەسەندنەكردنی‌ بودجە بەگشتیی‌ كاریگەری‌ نەرێنی‌ لەسەر دامودەزگاكانی‌ حكومەت دروستدەكات، چونكە دامەزاندن ڕادەگرێت و ڕێگەنادات دەستی‌ كار لەدامەزراوە حكومەیەكاندا دەستبەكاربن".




PM:01:33:17/01/2018