بەغدا پێداچوونەوە بە پلەی وەزیفی ژمارەیەک فەرمانبەردا دەکات

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایدەکات مووچەی فەرمانبەرانی رێکخراوەکان نابڕدرێت راشیدەگەیەنێت: موچەی ئەو فەرمانبەرانە بەپێی بڕوانامەو ساڵانی خزمەتیان، رێکدەخرێتەوە".


د.بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: ئەگەر وردبینی لەلیستی موچەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە تەواو بێت، موچەکانیان لەلایەن بەغداوە دابەشدەکرێت

وتیشی "لەگەڵ ئەندامێکی لیژنەی وردبینی لەلیستی موچەی ئەو دوو وەزارەتە قسەمان کردووەو رێککەوتووین لەسەر ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی رێکخراوەکان نەبڕدرێت، بەڵام پێداچووەنە بە پلەکانیاندا بکرێت".

بەوتەی د.بەختیار شاوەیس، ئەو پلەی وەزیفییەی کە بە فەرمانبەرانی رێکخراوەکان دراوە، بەپێی یاساو رێنماییەکانی حکومەتی عیراق رێکخستنەوەیان بۆ دەکرێت و لەسەر بنەمای بڕوانامەو ساڵانی خزمەتیان، پلەکانیان رێکدەخرێتەوە.

وتیشی "گرنگ ئەوەیە موچەی ئەو فەرمانبەرانە نەبڕدرێت، رێکخستنەوەی پلەکانیان کارێکی ئاساییە".



AM:09:31:19/01/2018