نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات

کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر كاتی سه‌ردانی "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئێران ئاشكرا كرد.

كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند " سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21 ی 1 ی 2018 "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی تاران ده‌كات".

لەدوای ریفراندۆمەوە  پەیوەندیەکانی پارتی و کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوی تێکچووە، هەرچەندە هەمیشە وەفدی پلەی باڵای ئێرانی سەردانی هەێمیان کردووەو لەگەڵ پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تر کۆبوونەتەوە، بەڵام بەفەرمی و بەئاشکرا لە دوای ریفراندۆمەوە ئەوە یەکەمجارە سەرۆکی حکومەت سەردانی ئێران بکات.

لەلایەکی ترەوە هەرچەندە بەرپرسانی پارتی چەندان جار ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات، بەڵام تا ئێستا پێناچێت تورکیا ئامادەبێت پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی بکات، چاودێران پێیانوایە رەنگە دوای سەردانەکەی مەولود چاوەیش ئۆغلو وەزیری دەرەوە بۆ بەغدا کە ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێت، ئاسۆی پەیوەندیەکانی هەرێم و پارتی لەگەڵ ئەو وڵاتە شێوازی خۆی وەربگرێت.



PM:01:16:20/01/2018