نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری وەفدێکی حکومی و حیزبی لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیر و قوباد تاڵەبانی و سەفین دزەیی هاوەڵی نێچیرڤان بارزانیان کردووە لە سەردانەکەیدا.
هەر ئەمڕۆ ٢٠ ی کانوونی دووەم کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە