بەڤیدیۆ..هێرش بۆ سەر عەفرین دەستیپێکرد

ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا به‌خه‌ستی‌ ده‌ستیانكرد به‌ بۆمبارانكردنی‌ سنوره‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و چەند سەرچاوەیەکی تورکیا ئاماژە بە هێرشی زەمینیش دەکەین.


کاتژمێرێک لەمەوبەر توركیا هێرشی ئاسمانی بۆسەر عەفرین دەستپێكردووەو سێ فڕۆكە جەنگی ئەو وڵاتە چەندین ناوچەیان بۆردومانكردووە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر تانك و كەرەستەی سەربازیشی لەسەر سنوور كركردۆتەوە بۆ دەستپێكردنی هێرشی زەمینی بۆسەر عەفرین.




PM:06:28:20/01/2018