ژمارەیەک سەربازی تورکیا بوون بەژێر هەرەسی بەفرەوە

بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە پارێزگای بدلیسی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە ٢ سەرباز کوژران و ٧ سەربازی دیکەش بریندار بوون.


‎ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکیا بڵاویکردەوە، هەرەسی بەفرەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیادا بووە لە ناوچەکە.

‎ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستاش ٣ سەربازی دیکەی تورکیا لە ڕوداوەکەدا بێسەروشوێنن و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

‎ئەوە لە کاتێکدایە ناوبەناو سوپای تورکیا لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی پەکەکە ئەنجام دەدات و هەندێک ناوچەش بوونەتە ناوچەی سەربازی و بەردەوام ئۆپراسیۆنیان تێدا بەڕێوەدەچێت.



PM:08:56:21/01/2018