تەرمى ژنێک بە سوتێنراوى دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تەرمی ژنێک بە سوتێنراوی دۆزراوەتەوە  کە نەناسراوەتەوە.


ئەمرۆ دووشەممە پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ڕایگەیاندووە لەگوندی هۆمەربلى سەر بە ناحییەی سەرقەڵاى ئیدارەى گەرمیان تەرمی ئافرەتێک بەسوتێنراوی دۆزرایەوە.

هەروەها دەڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەحاڵەتەکە ئەو تەرمەیان بۆبەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار گواستوەتەوە، بەڵام "بەهۆی تەواوی سوتانی تەرمەکە و و نەبونی ناسنامە نەتوانرا ئەوتەرمە بناسرێتەوە".

دەشڵێت، بەمەبەستی پشکنین و ئاشکراکردنی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشى وتووە، کە لە شوێنێ ڕووداوەکە دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کردووە.




PM:06:55:22/01/2018