کاتی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا کرا

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەحمەدی حاجی رەشید، رایگەیاند " ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە مووچە لەبەغداوە نەنێردرێت سەرەتای مانگی داھاتوو مووچە دەنێرن".

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی" دوای ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی، وەزارەتەکانی دیکەش مووچەیان دەستپێدەکات "لەسەداسەد".

ئاماژەی بەوەکرد، لیستی وەزارەتەکانی دیکە زۆر وردبینی ناوێت و زوو ئامادە دەکرێت کۆتایی مانگ یان سەرەتای مانگی داھاتوو مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەگاتە ھەرێمی کوردستان.

سەبارەت بەپرۆسەی وردبینی لیستی مووچە بە خەندانی وتوە، تائێستا ھیچ وردەکارییەک رانەگەیەندراوە، بەڵام خۆشیان دێنە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە دامەزراوەکان ببینن"ھەواڵ دراوەتە پەروەردەکانی ناوچەی پشدەر کە لیستی مووچەکانیان بکەنە عەرەبی لە ماوەی دوو رۆژدا".



PM:10:10:22/01/2018