لەیەک هێرشی پێچەوانەدا ٨ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران

هێزەکانی سوریای دیموکراتی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٢ ی کانوونی دووەم هێرشێکی پێچەوانە دژی هاوپەیمانە ئیسلامیەکان لە بەرزایەکانی " قستل جندو " ئەنجامداو ٨ چەکداری ئیسلامی کوژران.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە بەیانێکدا رایگەیاند " فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەمڕۆ هێرشێکی توندیان کرۆدتە سەر بەرزاییەکانی "قستل جندو" لە ناحیەی بەشراو لە سەر زەویش هێرشی لایەنە ئیسلامیەکان بۆ سەر ئەو بەرزاییە دەستێپێکردووەو لەبەر کەمکردنەوەی زیانەکان پاشەکشەیان کردووە".

بەیانەکەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پاش ئەوەی چەکدارەکان دەگەنە بەرزاییەکان هێزەکانی سوریای دیموکراتی هێرشێکی پێچەوانە دەکەنە سەر هێزەکانی سەر بەتورکیا پاش کوشتنی ٨ چەکدار شەڕڤانان ئەو بەرزایانە کۆنترۆڵ دەکەنەوەو کێو ماڵی شوێنەکە دەکەن.



PM:11:40:22/01/2018