بەغدا مووچەی ٢٢٠ هەزار مووچە خۆری هەرێم دەنێرێت"

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەحمەدی حاجی رەشید له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ دواڕۆژ "‌ لەسەرەتای مانگی داهاتوودا بەغدا مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دەنێرێت كە ژمارەیان 220 هەزار فەرمانبەرە".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەحمەد رەشید لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی دروا رۆژ رایگەیاند "بەشێوەیەكی كاتی بەغدا لەرێگەی وەزارەتەكانەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و نایدات بە وەزارەتی دارایی، ئەمەش كاتییە، بەڵام بوودجە دەدرێت بە حكومەت، هاوكات جگە لەمووچە، بەغدا بوودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان كە بڕەكەی 450 ملیار دینارە بۆ هەرێم دەنێرێت ئەگەر لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت".

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەوەشی وت "لەم هەفتەیەدا كاری لیژنەكانی وردبینی تەواو دەبێت، ئەگەر ساڵانی پێشوو هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی بەغدا هەبوایە ئێستا وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆران نەدەكرا و زووتر مووچە دەنێردرا".



PM:08:29:23/01/2018