ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هەسەدە

پنتاگۆن رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی هەسەدە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی.


ئەدریان زانکین، وتەبێژی پنتاگۆن بە ئاژانسی "تاس"ی رووسی راگەیاندووە، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هەسەدە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچە رزگارکراوەکانە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

ئەدریان زانکین هەروەها رایگەیاندووە، هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەسەدە سنووردارە و بۆ ئەرکی دیاریکراوە، بەڵام بەردەوام دەبن.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەپەگە پێکهاتەی سەرەکیی ئەو هێزەیە.



AM:10:04:24/01/2018