زاخۆ...سەرۆکی شارەوانی دەستگیرکرا

پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ، سەرۆکى شارەوانیى زاخۆیان لەسەر سکاڵایەکى نووسینگەى دهۆکى دەستەى دەستپاکی دەستگیرکرد.


سەرلە بەیانیى ئەمڕۆ بژار مونیب سەرۆکى شارەوانیى زاخۆ سەردانى دادگاى کردووە لەسەر ئەو سکاڵایەى کە لەلایەن نووسینگەى دهۆکی دەستەى دەستپاکیى هەرێمەوە، لەسەر زێدەڕۆیى بەرامبەرى تۆمارکرابوو.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە دواى ئەوەى سەرۆکی شارەوانیى زاخۆ لە دادگا وتەى لێوەرگیراوە، ڕێگاى پێنەدراوە بگەڕێتەوە شوێنى کارەکەی و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.



PM:06:13:24/01/2018