نێچیرڤان بارزانی و عەبادی کۆبوونەوە

لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.


لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لەداڤۆس حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق و چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان بەشدارن و بەگوێرەی زانیاریەکان باس لە کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەکەن.

شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی رۆژی سێشەممە 23-1-2018 گەیشتە داڤۆس و پێکهاتووە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەت و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.



PM:08:20:24/01/2018