پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی ڕفێندرا

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی ڕفێندراوە و پەنجەی تۆمەتیش بۆ دەزگایەکی ئەمنی درێژ دەکەن.


میدیاکانی پارتی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە "پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی بە ناوی سەڵاحەدین جەلال ئەحمەد رفێندراوە و گومان لە دەزگای زانیاریی یەكێتی دەكرێت".

سەرچاوەکە ئاشكرای كردووە تا ئێستا ئەو پێشمەرگەیەی زێرەڤانی بێ سەروشوێنە.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی پارتی "بەرپرسانی پارتی لەو كاتەوەی رفێندراوە، پەیوەندی بە بەرپرسانی ئاسایشی یەکێتییەوە دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان دەست نەكەوتووە".



PM:08:41:24/01/2018