نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی مووچەوە لەبەغداوە

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت"حکومەتی عیراق جدییە لە ناردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
 
جاسم جەعفەر بەیاتی پەرلەمانتاری دەوڵەتی قانوون لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە" کۆبوونەوەکەی نێوان حکومەتی عیراق و ھەرێم چاوەڕواننەکراو بوو، پێشتریش ھیچ رێکەوتنێک لەبارەی ئەو دانیشتنەوە نەکرابوو".
راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕاشکاوی نزیکەی ١٠داواکاریی ئاراستەی وەفدەکەی ھەرێم کرد لەبارەی (فڕۆکەخانە، دەروازە سنوورییەکان، نەوت، پاشەکشەی پێشمەرگە بۆ ھێڵی شین، چالاککردنی چاودێری دارایی عیراق لەھەرێم) و چەند پرسێکی تر.

بەوتەی بەیاتی، حەیدەر عەبادی بەوەفدەکەی ھەرێمی راگەیاندوە کە ئەگەر دەتانەوێت تەواوی کێشە ھەڵپەسێراوەکان چارەسەربێت، ئەوە پێویستە وەک ھەر پارێزگایەکی تری عیراق، یاساو دەستووری فیدراڵی لەھەرێمی کوردستانیش جێبەجێبکرێت.

لەبارەی ناردنی موچەی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەوە، ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەوتی قانوون و نزیک لە حەیدەر عەبادی وتی"حکومەتی عیراق جدییە لە ناردنی موچەی موچەخۆرانی ئەو دوو وەزارەتە و تەواوی وەزارەتەکانی تری ھەرێم".
 



PM:11:36:24/01/2018