عەفرین داوای هاوکاری لە سوپای سوریا دەکات

کانتۆنی عەفرین داوای لە سوپای سوریا کردووە سنورەکانى عەفرین لە هێرشەکانی تورکیا بپارێزێت.


ئەمشەو لە بەیاننامەیەکدا کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاندووە، "عەفرین بەشێکى دانەبڕاوە لە سوریا و هێزەکانیان ماوەی ٦ ساڵە  ئەرکی نیشتمانى جێبەجێدەکەن لە پاراستنى ناوچەکە لە هێرشەکانى داعش و گروپەکانى تر".

ڕاشیگەیاندووە، "لە کاتێکدا جەخت لە بەردەوامى بەرگریکردنمان دەکەینەوە لە بەرامبەر هێرشەکانى داگیرکاری تورکیا  داوا لە دەوڵەتی سوریا دەکەین ئەرکی خۆی بە جێبهێنێت لە پارێزگاریکردن لە سنورەکانى سوریا لەگەڵ تورکیا".

پێشتر "سپی میدیا" وەک یەکەم دەزگای میدیایی لە زاری سەرچاوەیەوە ئەوەی ئاشکراکرد کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە لەنێوان یەپەگە و سوپای سوریا بە مەبەستی هاوکاریکردنی شەڕڤانان و کردنەوەی ڕێگەی هاوکاری بۆ گەیاندنی چەک و هێزی پشتیوانی بۆ عەفرین.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ڕێککەوتنەکەوە کلیک بکە



PM:10:41:25/01/2018