" تا ئێستا وەزیرەکانی یەکگرتوو دەوام دەکەن "

هەرچەندە بەفەرمی یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەت کشایەوە، بەلآم تا ئێستا وەزیرەکانی دەوامی خۆیان لە وەزارەتەکانیان دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە رۆژی ١٦ ی کانوونی دووەم بە کۆی دەنگی سەرکردایەتی بڕیاری کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم دا، تا ئێستا دەوامی خۆیان دەکەن".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە راستە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم واژووی لەسەر دەستلەکاركێشانەوەی وەزیرەکانی یەکگرتوو نەکردووە، بەلآم هاوکات سەرۆکی حکومەت واژووی لەسەر دەستلەکاركێشانەوەی وەزیرەکانی کۆمەڵ و گۆڕانیش نەکردووە، کەچی ئەوان دەوام ناکەن، بە پێچەوانەوە وەزیرەکانی یەکگرتوو دەوامی خۆیان لەوەزارەتەکانیان دەکەن.

رۆژی ١٦ ی کانوونی دووەم سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کشانەوەی خۆی لە کابینەی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند. 



PM:09:10:26/01/2018