بەرپرسێکی یەکێتی دەستی لەکارکێشایەوە

دوای وازهێنانی جێگری مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی لە هەفتەی رابردوودا، ئەمڕۆش جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین کە بە نەتەوە کوردە و خەڵکی شاری خورماتووە، وازھێنانی خۆی لە ڕیزەکانی یەکێتی ڕاگەیاند.

، د. ئەمین عەزیز جواد داودی، جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە" بە ھەموو خەڵکی ڕادەگەیەنم کە ھیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نەماوە".

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری وازهێنانی له‌ یه‌كێتی، د. ئەمین عەزیز ده‌ڵێت " بۆیه‌ واز له‌ كاری حزبی دێنم، تا بتوانم زیاتر خزمەتی خەڵک بکەم، بەتایبەتی خەڵکی شاری خورماتوو".

د. ئەمین عەزیز جواد، لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠٠٩ ھەڵبژێردرا بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و پاشان لەسەر پشکی یەکێتیی پۆستی جێگری پارێزگاری سەڵاحەدینی وەرگرت.



PM:04:38:27/01/2018