وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان

لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە ئەنجامدرا، وەزیری تەندروستیش دڵنیایی دەداتە هەوڵاتیانی هەرێم.

ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 28 ی 1 ی 2018 رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە لە دیوانی وەزارەت بۆ خۆ ئامادەكردن و گرتنەبەری چەند رێ و شوێنێك بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوە".

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو "هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە كە تا ئێستا حاڵەتی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان بوونی نیە".



PM:01:53:28/01/2018