وەفدێک لە بەغداوە دەگاتە هەرێم

وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات و سپی هۆکاری سەردانەکە ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ڕاوێژکارێکی وەزارەتی دارایی عێراق و وەفدێکی یاوەری لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی هەرێم دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لەناویشاندا وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەبنەوە".

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە مەبەستی سەرەکی سەردانی ئەو وەفدە گفتوگۆکردنە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی هەولێر و بەغدا و گەیشتن بە ئەنجامێک.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ دووشەممە ٢٥٠ ملیار دینار لە بەغداوە گەشتە ھەرێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی ھەرێم.



PM:07:56:29/01/2018