ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند راسپارده‌یه‌ك له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین ده‌رده‌كات و پڕۆژه یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ په‌سند كرا.
هەروەها هاتووە "سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/1/30، په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدا."
ماڵپەڕەکە باسی ئەوە دەکات، سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له‌شه‌ش خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری یاسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می (پڕۆژه یاسای پاراستنی تۆڕ و دامه‌زراوه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه، به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له دانانی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه‌ی په‌رله‌مان له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ی (44) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو: (زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز ئه‌یوب عه‌بدوڵا ره‌سول، بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان فارس عه‌بدولڕه‌حمان (ئه‌بو كاروان)، بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای عه‌فرین، خاڵی شه‌شه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی ( 94 )ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سەبارەت بەهێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عفرین لە رۆژئاوای کوردستان، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (٥)ی رۆژی ۳٠/۱/۲٠۱۸ سەبارەت بەهێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عفرینی رۆژئاوای کوردستان هەڵوێستی فەرمی گەلی باشوری کوردستانی بەم جۆرەی خوارەوە راگەیاند:
یەکەم_ شەرمەزارو ئیدانەی هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا دەکەین بۆ سەر شاری عفرینی رۆژئاوای کوردستان.
دووەم_ داوا لەنەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەین بە خێرایی بێنە سەر خەت بەمەبەستی راگرتنی هێرشی ناڕەوای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عفرین.
سێیەم_ پێویستە دەوڵەتی تورکیا رێز لەبنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی بگرێت و، داواش دەکەین دەستبەجێ هێرش و پەلامارەکان رابگرێت.
چوارەم_ داوا لە رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتیەکان و لایەنەکانی کۆمەکبەخش دەکەی بەهانای خەڵکی مەدەنی شاری عفرینەوە بچن. لە پێشکەشکردنی هاوکاریی و دابینکردنی پێداویستیە مرۆییە سەرەتاییەکان.
پێنجەم_ بەرگری رەواو قارەمانانەی ژنان و پیاوانی خەڵکی خۆڕاگری رۆژئاوا‌و کانتۆنی عفرین بەرز دەنرخێنین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازیین.
لەم سۆنگەیەشەوە ئەم پێشنیارانەی خوارەوە دەخەینە روو:
یەک_ سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوا کراوە بێ بۆ گەیاندنی هاوکاری و کۆمەکی پێویست لە رووی تەندروستی و مرۆییەوە بۆ خەڵکی لێقوماوی ێ‌ری عفرین بەتایبەتی و رۆژئاوا بەگشتی.
دوو_ پێویستە هێزو لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان بەلەبەر چاو گرتنی مەترسیەکانی سەر ئەزموونی رۆژئاوا، ناکۆکیەکانیان بەلاوە بنێن و لە رێگای دایەلۆگ و یەکر قبوڵکردنەوە یەکڕیزی نەتەوەیی دروست بکەن و دەستکەوتەکانیان بپارێزن.
سێ_ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەم قۆناغە بەپێویست دەزانین بۆ راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشە نیشتمانیەکان و، پێویستە بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان بەکردار بخرێتە سەرووی بەرژەوەندیە ئایدۆلۆژیی و حزبی و سیاسیەکان.
لە کۆتاییدا بەناوی پەرلەمانی کوردستان سوپاس و ستایشی هەڵوێستی بوێرانەی جەماوەری گەلی کوردستان لەباشوورو رەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی دەرەوە دەکەین، لە پشتیوانی شاری عفرین و خەڵکی قارەمانی رۆژئاوا. هیوا خوازین ناڕەزایی و چالاکی و خۆپیشاندانەکان بۆ کۆتایی هێنان بەهێرش و پەلاماری تورکیا بەردەوام بن. چونکە ئەزموونی رابردوو بۆ هەموو لایەکی سەلماندوە کێشەو ناکۆکیەکان بەهێز چارەسەر نابن و لۆژیکی گفتوگۆی ئاشتیانە کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانە.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان