لیژنەیەكی بەغدا و نوێنەری وەزارەتەكانی هەرێم لە كۆبوونەوەدان

لیژنەیەكی‌ وەزارەتی دارایی عێراق لەبەغداوە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نوێنەی‌ بەشێكی‌ زۆر لەوەزارەتەكانی‌ حكومەتی‌ هەرێم لەكۆبوونەوەدان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند ئەو لیژنەیەی بەغدا كە گەیشتونەتە هەولێر لە ئێستادا لەئۆتێل دیوان لەشاری هەولێر لەگەڵ نوێنەری وەزارەتەكان و بەڕێوەبەری ژمێرەیی وەزارەتەكانی هەرێم لە كۆبوونەوەدان.

بەگوێرەی زانیاریەكان داواكاری لیژنەكە ئامادەكردنی هەیكەلی‌ وەزارەتەكان و میلاكات و لیستی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانە و لەلایەن نوێنەری وەزارەتەكانیشەوە سەرجەم ئەو زانیاریانە ئامادەكراون.



AM:11:07:31/01/2018