چیا حسێن، پێشکەشکاری دیاری ئێن ئاڕتی دەستلەکارکێشانەوەی لە کەناڵەکە ڕاگەیاند
چیا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە نوسیویەتی "پاش سوپاس و پێزانینم بۆ مەوەیەک کە لە ئێن ئاڕتی کارم کرد، لەم ساتەوە دەت لەکارکێشانەوەی خۆم لە کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕادەگەیەنم سوپاس بۆ هاوکار و هاوپیشەکانم هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
چیا یەکێکە لە دیارترین پێشکەشکارانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و لە ساڵانی سەرەتای دەستپێکی کەناڵەکەوە وەک پێشکەشکار دەستی بەکارکردن کرد و لە ئێستاشدا بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقە.
چیا لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣یە و هاوسەرگیر کردووە وەک خۆی بەردەوام وێنەکەی بڵاودەکاتەوە باوکی کچێکە.