"سپی" کاتی دەستپێکردنەوەی پەخشی کەناڵی KNN ئاشکرادەکات

ماوەی دوو ڕۆژە کەناڵی "کەی ئێن ئێن"ی زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان داخراوە و "سپی" کاتی کرانەوەی ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کەناڵی کەی ئێن ئێن بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "داخرانی کەناڵی کەی ئێن ئێن زۆر ناخایەنێت و تەنها یەک مانگ پەخشەکە ڕادەگیرێت".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە پەیکەری دامەزراوەی کەی ئێن ئێن دووبارە دادەڕێژرێتەوە و هیچ کارمەندێکیش لە کارەکەی دوور ناخرێتەوە، دڵنیاییدا لەوەی "لەکاتی کرانەوەی پەخشی کەناڵەکەیان لە مانگی داهاتوودا سەرجەم کارمەندان لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و دادپەروەری تەواو دەچەسپێنن".

ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی نوسراوێک کە دەست "سپی میدیا" کەوتووە و ئیمزای ئاکۆ حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی "کەی ئێن ئێن"ی لەسەرە گرێبەستی سەرجەم کارمەندان و پەیامنێران و بەڕێوەبەری بەشەکانی ئەو کەناڵە هەڵوەشاوەتەوە و ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە کە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان یان نا.



PM:02:40:02/02/2018