بەوێنە..خانمە شۆخەکەی کوردستان ٢٤ لەسەر دڵداری و خۆشەویستی قسەدەکات

 خانمە بێژەری قەشەنگی کەناڵی کوردستان ٢٤ لەسەر ئارامی دڵ و ستایڵی ئەو بۆ خۆشەویستی دەدوێت.

ئەژین قادر خانمە بێژەری کەناڵی کوردستان ٢٤ لە پۆستێکی نوێ دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی "دڵی مرۆڤ هەروەکو ئامێری مۆسیقا ژەنین وایە،مۆسیقایەکی گەورەی خاوەن هێز تێیدا ئارامی گرتووە،چاوەڕوانی ساتێکی لەبارە تاوەکو بژەنرێت،خۆی دەرببڕێت،دەنگ بداتەوە و بژەنرێت،بکەوێتە خۆشی و شادی،ئەو ساتە روونادات بە بێ کەوتنە گەڕی خۆشەویستی".

ئەژین لە درێژەی پۆستەکەیدا وتەیەکی " ئۆشۆی " هێناوەتەوە " مرۆڤی دابڕاو لە خۆشەویستی هیچ کاتێک نازانێت چ ئاهەنگێکی شکۆدار لە ناخی دڵیدا هەبووە،تەنها لە رێگەی خۆشەویستییەوەیە کە ئەو مۆسیقایە زیندوو دەبێتەوە.. ".

ئەژین قادر، لە شاری كەركوك لە دایك بووە و سەرەتای دەركەوتنی لە كەناڵی (عێراقیەی ناوخۆی) بووە، بەشی زمانی لە وڵاتی نەرویج تەواو كردووە، لە ئێستادا لە كەناڵی k24 كار دەكات.



PM:10:37:02/02/2018