به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كه‌ناڵی ئێن ئارتی، مەم بورهان قانع ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌كه‌ناڵه‌كه ڕاگه‌یاند.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەربارەی دەستلەکاركێشانەوەکەی، مەم بورهان قانع نووسیوویەتی" له‌مشه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پیشه‌یی و كارگێڕیی و یاساییم به‌م كه‌ناڵه‌وه نه‌ماوه".
هەروەها ناوبراو نوسیوویەتی" له‌رێی ته‌له‌فۆنیشه‌وه، وازهێنانم به خاوه‌نه‌كه‌ی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه راگه‌یاندووه".