لە گوندێکی نزیکی دەربەندیخان تەرمی ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتیی تووندتیژی دژی ژنانی گەرمیان بە مردووی دۆزرایەوە.
سەڵاح کوێخا بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا گیانلەدەستدانی ئەو ئەفسەرەی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و جارێ زووە بڕیار بدرێت.
رائید سلێمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دەربەندیخان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە نزیك گوندی ژاڵەناوی سەر بە قەزای دەربەندیخان تەرمی ملازمی یەك "راستی ئەحمەد" لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزراوەتەوە و شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.
وتوشیەتی، تاوەكو ئێستا دیارنییە ئەو ئەفسەرە كوژراوە یان خۆی كوشتووە.
هاوکات ئیقبال محەممەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو ئەفسەرە بە دەمانچە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.