هێزی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوەی پێدەکرێت

هێزەكانی ئەمریكا لەچەند ناوچەكی سنووری رۆژئاوای كوردستان بڵاوكراونەتەوە و ئامانجی ئەو کارەشیان ئاشکرادەکرێت.

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ بڵاویانكردەوە، ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە سنووری چەند شارێكی رۆژئاوای كوردستان بڵاوەیانپێكراوە، بە تایبەت لە سنووری شارەكانی سەری كانی و هەرێمی جزیرەو گرێسپی.

ئەو سەرچاوانە راشیانگەیاند، بڵاوەپێكردنی ئەو هێزانەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە دوێنێ تیرۆرستان بە رێنمایی و پشتیوانی سوپای توركیا لە خاڵی سنووری گرێسپی نێوان توركیاو رۆژئاوای كوردستان دزەیان كردبووە سنووری رۆژئاوای كوردستانەوە.



PM:08:14:04/02/2018