قەدەغەی هاتووچۆ لە مەنبەج ڕاگەیەندرا

لیژنەى ناوخۆی سەر بە ئیدارەى مەدەنى دیموکراتى لە شارى مەنبەج بڕیاریدا بە قەدەغەکردنى هاتوچۆى شەوان، لەبەر هۆکارى ئەمنى.

میدیاکانى نزیک لە هێزەکانى سوریاى دیموکرات بڵاویانکردووەتەوە، کە  بۆ سەلامەتى و ئەمنییەتى شارى مەنبەج و دانیشتوانەکەى و لەبەر هۆکارى ئەمنى، لە کاتژمێر نۆى شەوەوە تا شەشى بەرەبەیان قەدەغەى هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، بڕیارەکە لە پێنجى ئەم مانگەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە تا ٢٥ى ئەم مانگە، هەرکەسێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکە ڕووبەڕووى لێپێچینەوەى یاسایی دەبێتەوە.

ئەو بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانى تورکیا بە درێژکردنەوەى ئۆپەراسیۆنەکەى لە عەفرین، بەرەو شارى مەنبەج کە لەژێر کۆنتڕۆڵى یەپەگەدایە و هێزێکى ئەمریکیشى لێ جێگیرکراوە.



PM:08:32:04/02/2018