سلێمانی .. ژنێكی تەمەن 29 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

شەوی رابردوو ٤ ی شوبشف، ژنێكی تەمەن 29 ساڵ، لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراو لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستیپێكرووە .

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "ئەو هاوڵاتییە ناوی ( م ، ه ، ح ) لە دایكبووی 1989 ی دانیشتوی گوندی ئەڵمانییە لە شاری سلێمانی".
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان تا ئێستا هۆكاری خۆ خنكاندنەكەی نەزانراوە .

شەوی رابردوو لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە شاری رانییە، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ خۆی خنکاند.



PM:12:27:05/02/2018