دادگای فیدرالی لە بەرژەوەندی كورد بڕیارێكیدا

دادگای فیدراڵی عیراق رایگەیاند، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك یاساییە جەختیش دەكاتەوە "پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە ئاڵای كوردستانیان لەو شارە داگرتووە".

بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوێكی داداگای فیدراڵی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 5ی شوباتی 2018 بڵاوكرایه‌وه‌ دادگای فیدراڵی عیراق، راگەیاند، كە "هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك یاساییە و پێویستە لێپرسینەوە لەو كەسانە بكرێت كە ئاڵاكەیان داگرتووە".

هەروەك سەرجەم ئەو سكاڵایانەی لەسەر رێبوار تاڵەبانی تۆماركرابوون لەسەر پرسی ئاڵای كوردستان لە كەركوك رەتكردەوە.



PM:02:21:05/02/2018