پارێزگاری سلێمانی سیستەمێکی نوێی کارکردنی مولیدە ئەهلیەکانی راگەیاند

ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەکرد سیستمێکی نوێ بۆ کارکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان راگەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند " تێچووی ئەمپێرێک دیاری دەکرێت و ٥ دیناریش زیادە دەخرێتەسەری، ھەر خاوەن مۆلیدەیەکیش بەو نرخە نوێیە رازی نییە دەتوانێت مۆڵەتی کارکردنی ھەڵوەشێنێتەوە".
 
د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند" لەھەوڵی تەواوداین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مۆلیدە ئەھلییەکان و بۆ ئەو مەبەستەش سیستمێکی نوێی کارپێکردنی مۆلیدەکان دادەنێین، بەجۆرێک کە رەچاوی داھاتی خراپی ھاوڵاتیان بکات".

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر خاوەن مۆلیدەیەک بەو نرخە رازی نەبێت کە بەھۆی دیاریکردنی تێچووی ئەمپێرێکەوە دیاری دەکرێت، دەتوانێت لەو وشوێنەی کە مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتووە، مۆڵەتەکەی ھەڵوەشێنێتەوە.



PM:06:56:05/02/2018