بەرپرسێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو وازیهێنا

سه‌رنووسه‌رى ماڵپه‌ڕى ئێن ئارتى دوو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ خۆى له‌و ميديايه‌ ڕاگه‌ياند و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرادەکات.

هێمن خۆفيه‌ , به‌رپرسى ماڵپه‌ڕى ئێن ئارتى دوو له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆیەوە دەست لە كاركێشانەوەی لە دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕاگه‌ياند.


هێمن ده‌ڵێت " بەهۆكاری دەستێوەردانی هەندێك كەس لە ماڵپەڕی NRT2، دواكەوتنی ئاستی دیجیتاڵ میدیایی NRT لە ڕیزبەندی ماڵپەڕە جیهانیی و عێراقییەكان و بەهۆی ململانێ و دروستكردنی كێشە لە ئەرك و كاردا، پاش كاركردنم بۆ ماوەی شەش مانگ لە پۆستی سەرنوسەری ماڵپەڕی NRT2، بڕیارمدا دەست لە كار بكێشمەوە و داواكاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەم پێشکەش بکەم".

لەدرێژەی نوسینەکەیدا دەڵێت "خوازیارم لە ماوەی كاركردنمدا توانیبێتم هەنگاوێكی دروستبنێم و جێگای ڕەزامەندی بوبێتم لە ئاست پیشەكەمدا، پارێزەری دروشمەكانی (ڕاستگۆیی و بوێری و هاوسەنگی)بوبێتم، بەهیوام ماڵپەڕی NRT2 لە سەركەوتنی زیاتر بەردەوامبێت"



PM:09:41:05/02/2018