هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی یه‌په‌گه‌و سوپای توركیای ئاشكراكرد و ڕایگەیاند "17 سه‌ربازی توركیا كوژراون".
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی‌و ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "له‌شارۆچكه‌ی شیێ و به‌دیاریكراویش گوندی بیلال پاش هێرشێكی سوپای توركیا، یه‌په‌گه به‌رگرییه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی كردووه‌و توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ناچار به‌پاشه‌كشێ كردووه‌و هه‌شت سه‌ربازی توركیاشی كوشتووه".
ئاماژە بۆ ەوەشکراوە له‌ڕاجۆ توركیا بۆردومانێكی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه، كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك بۆردوومانه‌كه به‌رده‌وام بووه و له‌میحوه‌ری به‌لده‌ش به‌هه‌مانشێوه توركیا بۆردومانێكی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه.
هاکات له‌بلبلێ یه‌په‌گه به‌توندی روبه‌ڕووی سوپای توركیا بوه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه توانی چوار سه‌ربازی توركیا بکوژێت و له‌گوندی بوكی یه‌په‌گه توانی تانكێكی سوپای توركیا به‌سه‌ركه‌وتوو تێكبشكێنێت، هاوكات پێنج سه‌ربازی توركیاش كوژران.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌جندرێس یه‌په‌گه توانی تانكێكی سوپای توركیا به‌ته‌واوی تێكبشكێنیت، هاوكات پاشه‌كشێش به‌سوپای ئه‌و وڵاته بكات".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە 20ی كانوونی دووەمی 2018وە سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون و ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون و برینداربوون.