پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات.

بەگوێرەی کارنامەى ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پەرلەمانى کوردستان لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا تاوتوێی چوار تەوەر دەکات کە یەکێکیان گفتوگۆکردنە لەبارەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان، کە لەلایەن لیژنەیەکى کاتى یەوە پێداچونەوەى بۆ کراوە.

تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەى یەکەمە بۆ پڕۆژە یاساکانى، دەستبەرکردنى نوێنەرایەتى ئافرەتان لە دام و دەزگاکانى هەرێم، پڕۆژە یاساى رێکخستن و یەکخستنى عەلوەکان.



AM:09:01:06/02/2018